بەرهەم ساڵح: بە داخەوەم کوردستانی
سەرۆککۆماری عێراق، لە پەیامێکدا خۆپێشاندانی ئاشتییانەی خوێندکاران بە مافێکی دەستوری دەزانێت داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات، شوێنە گشتییەکان بپارێزن.

ئەمڕۆ چوارشەممە(  24/تشرینی دووەم/2021) بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی خۆپێشاندانەکانی خوێندکاران و قوتابیان لە پارێزگای سلێمانی، کە ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە تویتێکدا رایگەیاند "زۆر بەداخم بۆ گرژییەکانی سلێمانی. خۆپێشاندانی ئاشتیانەی خوێندکاران بۆ داخوازییەکانیان مافێکی دەستورییە‌، توندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی و ئاسایشی گشتی مایەی سەرکۆنەیە".

ئەگەرچی هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەی مانگانەی قوتابییانی دا، بەڵام قوتابیان و خوێندکاران دەستیان بە خۆپیشاندانکردووەو ئەمڕۆ کۆمەڵێک بنکە و بارەگای حکومی و حزبییان سوتاند. 

بەرهەم ساڵح، پاراستنی خۆپیشاندەران بە ئەرکی هێزە ئەمنییەکان ناودەبات و داوادەکات پێکەوە ئارامی ومافی هاوڵاتی و موڵکی گشتی و پیرۆزییەکانی نیشتمان بپارێزین. 

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەیاننامەیەکی ناڕەزایی سەبارەت بە سوتاندنی کتێبخانەی گشتی پیرەمەگرون، بڵاوکردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین