لە ماوەى (24) کاژمێرى ڕابردوو چوارەم کاروانى کۆچبەران گەیشتنەوە کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

لە ماوەى (24) کاتژمێرى ڕابردوو سێ کاروانى دیکەى کۆچبەران گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمى کوردستان، بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارەم کاروانى کۆچبەران لە بێلارووسەوە گەیشتنەوە هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە (27)ى تشرینى دووەم (2021)، کاروانێکى ترى کۆچبەران گەڕانەوە هەرێمى کوردستان و عێراق، کە ژمارەیان (425) کۆچبەر بوو.

ئەم کۆچبەرە کورد و عێراقییانە، دواى ئەوەى لەسەرەتاى ئەم مانگ (تشرینى دووەم) لەسنوورى نێوان بێلارووس و پۆڵەندا گیریانخوارد، حکوومەتى هەرێمى و کوردستان و عێراق بە هاوبەشى بە سەدان کۆچبەریان گەڕاندۆتەوە هەولێر و  بەغدا.

هەروەها دوێنێ (40) کۆچبەرى دیکەى کورد لە لیبیا گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان، دواى ئەوەى لەو وڵاتە بەلەمەکەیان لەنگەرى گرتبوو، بە نیازبوون بچنە ئەوروپا، بڵان بۆ ماوەى (3) لەلایەن هێزەکانى خەلیفە حەفتەر دەستبەسەر کرابوون. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین