مەلا بەختیار: خودا و پێغەمبەر و قورئان هێڵى سوورن کوردستانی

نوچەنێت:

مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی داوا دەکات حکومەتى هەرێمى گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانى خۆپیشاندەرانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بکات، دەشڵێت،"خودا لاى ئێمە هێڵى سوورە."

ئەمڕۆ شەممە (27)ى تشرینى دووەم (2021)، مەلا بەختیار لە شەشەمین کۆنفرانسى دابڕان، کە تێیدا وتارێکى پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، کێشەى دەرماڵەى خوێندکاران بە (10) ملیۆن دۆلار چارەسەر دەکرێ و (10) ملیۆن دۆلار هەر پارە نییە، بەرپرس هەیە (200) ملیۆن دۆلارى دزیوە.

لە بەشێکى ترى وتارەکەیدا مەلا بەختیار دیاردەى کۆچکردنى بە ترسناک ناوبرد و روونیشیکردەوە، پێویستە لەسەر هۆکارەکانى کۆچکردن لە کوردستان بەدواداچوون بکرێ.

سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر پرسى ئایین و عەلمانیەت لە کوردستان، ئەو ئەندامەى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى و بەرژەوەندى یەکێتى گووتى، "خودا و پێغەمبەر و قورئان هێڵی سوورن لای ئێمە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین