هێرش دەکرێتەسەر پاسەوانەکانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێم و کەسێک دەکوژرێ کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێت، ئەمشەو کەسێک هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان و لە ئەنجامدا ئەو کەسە کوژراوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (27)ى تشرینى دووەم (2021)، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "كاتژمێر 6ی ئێوارە کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان ، ئەوانیش ڕووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە."

هاوکات لە ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى هەولێردا داهاتووە، "تەرمی کوژراوەکه‌ بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستەوە."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوە پۆلیسى هەولێر دەشڵێت، "لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین