وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی دەرکرد کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بە رێگاچارەیەک بۆ ئەو قوتابییانە دەکات کە لەگەڵ خێزانەکانیان بەمەستی کۆچکردن رۆیشتوون و گەڕاونەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 28/تشرینی دووەم/2021) وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: ئەو قوتابییانەی کە کۆچیان کردووەو گەڕاونەتەوە، ئەگەر بیانەوێت بگەڕێنەوە بەر خوێندن ئەو ماوەیان بە نەهاتوو بۆ ئەژماردەکرێت.

لە نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە"لەبەر بەرژەوەندی گشتی قوتابییان و خوێندکاران و بارودۆخی ئەو قوتابییانەی لەگەڵ خێزانەکانیان چوونە دەرەوەی وڵات، بەمەبەستی کۆچکردن و ئێستا گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، وەکو کارئاسانی ئەم بڕیارەیان بۆ دراوە".

 لە ماوەی رابردوو بەشێک لە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی چوونە ئەوروپا بەڵام لەسەر سنوری نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا بەهۆی رێگریکردنی پاسەوانانی سەرسنور گیریان کردبوو، بەشێکیان گەڕانەوە، ئەوانە مندالەکانیان لەو ماوەیەی خوێندن دابڕابوون.

وەزارەتی پەروەردە لەم راگەیێندراوەدا بڕیاریدا"بڕیاردرا ئەم قوتابییانە لە چ قۆناخێک بن (بنەڕەتی، ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە، پەیمانگەکان) ئەوەی ئارەزووی هەبێت بگەڕێتەوە بۆ خوێندن و ماوەی دابڕانی لە خوێندنی، بۆی بە نەهاتوو هەژمار نەکرێت و بگەڕێتەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن و درێژە بە خوێندنی خۆیان بدەن".

سەبارەت بە نمرەی ئەو قوتابییانە، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت "لە رێنوێنییەکی تایبەتدا بارودۆخی قوتابییەکە لەبەرچاو دەگیرێت، بە مەرجێک پێش تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم پەیوەندی بە قوتابخانەوە بکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین