وەزیری پێشمەرگە: یەک دڵۆپ خوێنی ئەو شەهیدانە بە فیڕۆناچێت کوردستانی

نوچەنێت

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردن لە پرسەی شەهیدانی شەوی رابردوو رایگەیاند: یەک دڵۆپ خوێنی ئەو شەهیدانە بە فیڕۆناچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 28/تشرینی دووەم/2021 ) شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، بەشداری لە پرسەی ئەو چوار شەهیدەکرد، کە شەوی رابردوو لە میحوەری گوڵەجۆ لە پەلامارێکی داعش شەهیدبوون.

وەزیری پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان گوتی: لە یەک دڵۆپ خوێنی ئەو شەهیدانە و شەهیدانی دیکەی هێزی پێشمەرگە خۆشنابین و بە توندی وەڵامی تیرۆریستان دەدەینەوە و بەردەوام دەبین، تاوەکو لە رەگ و ریشەوە هەڵیاندەتەکێنین. 

شۆڕش ئیسماعیل،  سەرەخۆشی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی بە بنەماڵەی ئەو شەهیدانە گەیاند و هیوای سەبوری بۆ کەسوکاریان خواست "لە پەروەردگاری مەزن داواکارین جێگای ئەو قارەمانانە بەهەشت بێت و سەبوری و ئارامی بە ئێمە و هەمومان بدات".

سەبارەت بە هۆکاری توانای هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەنگەرەکانی پێشەمەرگە، رایگەیاند"پێشتریش داوامان لە سوپای عێراق کردبوو، هەنگاوەکان خێراتر بکرێنەوە بۆ هەماهەنگی و ئەرک بینینی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ئەو ناوچانە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین