بافڵ تاڵەبانی: تو برایەتیمان ئەوە هەڕەشەبوو؟ کوردستانی

نوچەنێت

بافڵ تاڵەبانی، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند: ئێستا یەکێتی هەڵساوەتەوە سلێمانیش لە چاو جاران باشە، لەبارەی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی دەڵێت: توبرایەتیمان ئەوە هەڕەشەبوو؟

ئەمڕۆ یەکشەممە(28/تشرینی دووەم/2021  ) بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ خوێندکاراندا گوتی: لەگەڵ خوێندکارەکان دانیشتین. حەزم دەکرد حکومەت باشتر ئاگای لێیان بێت، ئەوانە کوڕ و کچی ئێمەن و بەداخەوە نەتوانراوە وەکو پێویست داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەین، وەکو حیزب میکانیزمێک بۆ چارەسەری کێشەکان دەدۆزینەوە، داواکارییەکانیش حەقی خۆیان بوو.

سەبارەت بە دۆخی یەکێتی نیشتیمنی کوردستان وەک حزب، بافڵ تاڵەبانی گوتی"دەرکراوەکان دەرکراون و قەت قەت و یەک ملیۆن ساڵی دیکەش نایەنەوە نێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان".

لە بارەی کوژرانی مورادکانی کوردەیی، بافڵ تاڵەبانی باس لەوەدەکات "هەر کێیەک بکوژرێت و هەر حیزبێک بێت بەدڵمان نییە، یەکێتی بێت یان هەر کەسێکی دیکە بێت، بە فەرمی داوام لە کاک قوباد کردووە لیژنەی لێکۆڵینەوە ئامادەبکات لەسەر ئەو بابەتە. بۆمان دەرکەوێت هەر کەسێک نایاسایی کوژراوە دڵنیابن لێکۆڵینەوەی خۆمان دەکەین".

سەبارەت بە پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی، بافڵ تاڵەبانی بە پێکونینەوە بە رۆژنامەوانانی گوت"هەڕەشە دەکات؟ توخوا، تو برایەتیمان ئەوە هەڕەشەبوو؟".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین