عوسمانى حاجى مەحمود: بڕیارى پێکهێنانى حیزبمان نەداوە کوردستانی

نوچەنێت:

عوسمانى حاجى مەحمود لەڕوونکردنەوەیەکدا، دروستکردنى حیزبێکى نوێ ڕەتدەکاتەوە و دەشڵێت، "هیچ جۆرە بڕیارێکى سیاسى نەدراوە بۆ دروستکردنى حیزب."

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە (29)ى تشرینى دووەم (2021)، عوسمانى حاجى مەحمود یەکێک لە سەرکردەکانى پێشووى بزووتنەوەى گۆڕان، دەربارەى دەنگۆى دروستکردننى حیزبێکى نوێ روونکردنەوەیەک بڵاوکردەوە.

عوسمانى حاجى مەحمود لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت، "گفتوگۆیەکی دورو درێژی دۆستانەی بەردەوام لە نێوان ئێمە و چەندین کەسایەتی و کارەکتەری سیاسی ھەیە بۆ چۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخی خراپی کورستان و دۆزینەوەی دەرەچەیەکی گونجاو، بەڵام لەبارەی پێكهێنانی حزب یان ھەرفۆرمێکی تری سیاسیەوە ھیچ جۆرە بریارێك نەدراوە."

لەسەر کردنەوەى ماڵپەڕ و پەیجى (متمانە نێت) ڕایدەگەیێنێت، "تەنھا میدیایەکەو ئامانجەکەی خزمەتی خەڵک و ئەو ئاراستەو بیرکردەوانەیە کە لە خەمی دۆزینەوەو بنیاتنانی ھیواو ئومێدن بۆ ئایندەی گەلەکەمان."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین