جەمال کۆچەر: بەغدا نەرمی بەرانبەر هەولێر دەنوێنێ کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بە سێ هۆکار ئێستا بەغدا نەرمی بەرانبەر هەولێر دەنوێنێ و پێشبینی دەکات رۆژی پێنجشەم دەنگ بە بودجە بدرێت.

سەبارەت بەو دەنگۆیەی کە ئەم هەفتەیە بودجە تێده‌په‌ڕێت جەمال کۆچەر، پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا، لە لێدوانێکی دا بۆ نوچەنێت گووتی:"تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەکراوە.  بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ تا دوای دووشەممە هیچ وادەیەك دیاری ناکرێت".

لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیاری کرد رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەنگ بە بودجە بدرێت دوای ئەوەی لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو سەرۆکایەتی پەرلەمان پەرلەمانتاران ئاگادار دەکاتەوە.

لە بەشێکی تری قسەکانی جەمال کۆچەر دەڵێت، "سێ هۆکار وا دەکەن بەغدا نەرمی لە بەرامبەر هەرێم بنوێنێ''.

هۆکاری یەکەم  بە بیرورای ئەو، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە چونکە بە گوتەی ئەو "ئەگەر بەغدا فشار زیاتر دروست بکات لەوانەیە هەرێم نەیەتە ژێربار چونکە نەوت گران بووە".

دووەم، دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە و سێیەم هۆکاریش ‌‌هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێرە .

جەمال کۆچەر هەروەها گووتی، "ئەو هەڵوێستە وا دەکات، بەغدا نەرمی بنوێنێت چونکە ئەو لە هێرشەکان تۆمەتبار دەکرێت".

جەمال کۆچەر روونی کردەوە کە لە دەستوور و پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان، سنوورێك بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە  دیاری نەکراوە، تەنيا حکومەت دەتوانێت داوا بکات پەلە- لە پەسندکردنی بوجە بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین