دە قوتابخانە لە هەولێر دروست دەکرێن کوردستانی
کۆمەڵێک وەبەرهێن لە شاری هەولێر دە قوتابخانە لەسەر ئەرکی خۆیان دروست دەکەن و سەرۆکی حکومەت سوپاسیان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە(30/تشرینی دووەم/2021 ) لە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێن لە شاری هەولێر، بڕیاری دروستکردنی دە قوتابخانەیان دا.

یەک لەو قەیرانانەی کە لە کوردستان هەیە، زیادبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابییە ئەمەش وایکردووە کە قوتابخانەکان ناچاربن زیاد لە توانای خۆیان قوتابی وەربگرن.

بە پێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت و- وەبەرهێنەراندا، کۆمەڵێک وەبەرهێن بڕیاریان داوە دە قوتابخانە لەسەر ئەرکی خۆیان لە شاری هەولێر دروستبکەن. سەرۆکی حکومەتیش سوپاس و پێزانینی دەربڕیوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین