پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کوردستانی
دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ناڕەزایی حزبەکەی سەبارەت بەو ئەنجامانە دەربڕیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە( 30/تشرینی دووەم/2021) کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی راگەیاند، بە گوێرەی ئەنجامەکان پارتی دیموکراتی کوردستان بووە خاوەنی 31 کورسی و یەکێتی بووە خاوەنی 18 کورسی لە پەرلەمانی عیراق. واتە دوو بەربژێری یەکێتی خراوەتە شوێنی دوو بەربژێری پارتی کە پێشتر دەرچوونیان راگەیێندرابوو.

دەقی راگەیێندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان:

دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون، بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین.

مەحمود محەمەد

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣٠ـی ١٢ـی ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین