باران و بەفر لە هەرێمى کوردستان دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای (48) كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەو و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ "ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با، لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتى نێوەڕۆ باران دەبارێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (1)ى کانوونى یەکەم (2021)، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینییەکانى ئەمڕۆ و سبەى پێنجشەممە ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و سبەش لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانش بەفر دەبارێت.

دەشڵێت، سبەى پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت، خێرایی با لەنێوان (25 - 35) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین