ئاگر لە پەرلەمانی کوردستان دەکەوێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ، ئاگر لەناو چێشتخانەى پەرلەمانى کوردستان دەکەوێتەوە و بەڵام تا ئێستا زیانەکانى ڕانەگەیێندراوە.

ئەمڕۆ شەممە (1) کانوونى یەکەمى (2021)، ئاگرێک لەناو چێشتخانەى پەرلەمانى کوردستان دەکەوێتەوە، هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکەش داکەلانى بۆڕییەکى غاز بووە.

بەپێى زانیارییەکانى رووداو، لەگەڵ کەوتنەوەى ئاگرەکە بەشێک بەشێک لە پەرلەمانتاران هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت.

تیمەکانى ئاگرکوژینەوە زوو گەیشتوونەتە ناو چێشتخانەى پەرلەمانى کوردستان و ئاگرەکەیان کوژاندۆتەوە.

کاتى کەوتنەوەى ئاگرەکە، هەندێ لە ئەندام پەرلەمانەکان لە هۆڵى نانخواردن بوونە، کە بەم هۆیەوە چەند ئەندام پەرلەمانێکى کوردستان تووشى تەنگەنەفسى بوونە، بەڵام تا ئێستا زیانە ماددییەکان ڕانەگەیێندراون.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین