سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن ده‌ربازی بوو تورکیە

نوچەنێت:

له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا بۆمبێكی چێندراو له‌ ئۆتۆمبێلێكی پاسه‌وانی سه‌رۆكی توركیا دۆزرایه‌وه‌ پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ چواری كانوونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) له‌ هه‌واڵێكی به‌ په‌له‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كاتی وتاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا  له‌  ریه‌تی سیرت باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌، بۆمبێكی چێندراو له‌ ژێر یه‌كێك له‌ ئوتومبێله‌كانی پاسه‌وانی دۆزرایه‌وه‌، هه‌ر ده‌ست به‌جێ پووچه‌ڵیان كردووه‌.

سەبارەت بە چۆنیەتى دانانەوەى ئەو بۆمبە‌ تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، بەڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان بۆمبه‌كه‌ بۆ ئەوە ئاماده‌كردبوو، کاتێ ئەردۆغان دەستى بە وتارەکەى کرد، بۆمبەکە بتەقێندرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین