سەرۆک بارزانى و سەرۆکى هاوپەیمانى عەزم کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مسعود بارزانى، لە دیدارێکدا لەگەڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆکى هاوپەیمانى عەزم بارودۆخى سیاسى عێراق و هەڕەشەى تیرۆریستان تاوتوێ دەکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە چوارى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک مسعود بارزانى لە سەلاحەددین پێشوازى لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم و شاندێكی یاوەری كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دواپێشهاتەكان و هەڕەشەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا."

هاوكات كۆبوونەوەکەى سەرۆک بارزانى و خەمیس خەنجەر، هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى دا هاتووە، "بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری ڕابردوو و هاوكێشە سیاسییە تازەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین