تەقە لە مەفرەزەیەکى پۆلیس دەکرێ و ئەفسەرێک بە پلەى نەقیب کوژرا کوردستانی

نوچەنێت:

لە پارێزگاى سلێمانى، ئەمشەو مەفرەزەیەکى پۆلیس تەقەى لێدەکرێ و وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، ئەفسەرێک کوژراوە و دوو پۆلیسى دیکەش برینداربوونە.

ئەمشەو چوارى کانوونى یەکەمى (2021)، لە سلێمانى تەقە لە مەفرەزەیەکى بەڕێوەبەرایەتیى توندوتیژى ژنان لەکرا، بەو هۆیەشەوە ئەفسەرێک بە پلەى نەقیب کوژراوە و دوو پۆلیسى تر بریندار بوون.

هەر لەسەر رووداوەکە،  سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند،  ئەمشەو تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیسی تووندوتیژی دژی دژنان لە سلێمانی کراوە، کە بە به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانێك چونه‌ته‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ، به‌ڵام ته‌قه‌یان لێكراوه‌ و ئه‌فسه‌رێك كوژراوه‌ و دوو پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.

نوچەنێت زانیویەتى، ئەو ئەفسەرەى کوژراوە، ناوى (محەمەد لەتیف)ـە، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیى توندوتیژى خێزانى ژنانە لە سلێمانى.

وێنەى نەقیب محەمەد لەتیف

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین