پارێزگارى هەولێر: رووداوەکەى یارێگاى هەولێر پەیوەندى بە سیاسەتەوە نییە کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر لەسەر رووداوەکەى دوێنێى یارێگاى یانەى هەولێر روونکردنەوە دەدات و دەشڵێت، "هیچ کەسێک لە شەڕی نێوان هاندەرانی یانەی هەولێر و شورتە، نەکوژراوە، سوکایەتی بە کەس نەکراوە و دوور و نزیک دەست بۆ ئاڵای عێراق و کوردستان نەبراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجى کانوونى یەکەمى (2021)، ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دەربارەى شەڕەکەى نێوان هاندەرانى یانەى هەولێر و یانەى شورتە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەم شەڕە هیچ پەیوەندى بە بابەتى سیاسى و ئاڵاوە نییە.

یانەى شورتە دواى رووداوەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا باس لەوە دەکەن، کە سوکایەتى بە دەستەى کارگێرى یانەکەیان و ئاڵاى عێراق کراوە لەلایەن هاندەرانى یانەى هەولێرەوە.

پارێزگارى هەولێر لەبەشێکى ترى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا گووتیشى، خۆم لە یاریگا ئامادەبووم، تەنانەت هەندێ هاندەرانی شورتە چەند کورسییەکی نێو یاریگەیان شکاند، ئەوەی کە روویداوە هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەت، هەولێر و ئاڵاوە نییە، کارگێڕیی یانەی هەولێر تاوەکو بەڕێکردنیان لە فرۆکەخانە لەگەڵ دەستەی هاندەران و یانەی شورتە بوون و بەڕێزەوە بەڕێکراون.

دەشڵێت، تەنها یانەى شورتە زیانى بەرنەکەوتووە، هەردوو لا لە شەڕەکەدا زیانیان بەرکەوتووە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ ئێوارە دواى تەواوبوونى یارى نێوان یانەى هەولێر و شورتە، گرژى و شەڕ لە نێوان هاندەرانى هەردوو یانە دروست بوو، کە لە ئەنجامدا بەشێک کورسییەکانى یاریگاى هەولێر شکێندرا. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین