وەزارەتى کارەبا کەمبوونەوەى کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباى نیشتیمانى ڕادەگەیێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا کەمبوونەوەى کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا بۆ (12) کاتژمێر ڕادەیگەیێنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجى کانوونى یەکەمى (2021)، وەزارەتى کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "هاووڵاتیانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا بۆ 6000 مێگاوات و هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆلە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ 10-12 کاتژمێرێک کەم بووەتەوە."

وەزارەتى کارەبا لە بەشێکى روونکردنەوەکەیدا ئاماژەوە بەوەدەکات، تواناى بەرهەمێهنانى کارەبا لە هەرێمى کوردستان بۆ هاوبەشەکانى (2800) مێگاواتە.

هەروەک جەختى کردۆتەوە، "وەزارەتی کارەبا کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی هەڵمیی خەبات دەکات و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا دەگەڕێتەوە و تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین