پەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ تاوتوێى هێرشەکانى تیرۆریستانى داعش دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە حەوتى کانوونى یەکەمى (2021)، بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی بە رووداوی راگەیاند، لە دانیشتنەکەى پەرلەمانی کوردستان بە میوانداریکردنی جیلبەرت میتران بەڕێوەدەچێت، وتارێکیش پێشکەش دەکات.
جگە لە جیلبەرت میتران وا بڕیارە هەر یەکە لە باڵیۆز و کونسووڵی فەرەنسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەدەبن، ئامادەى دانیشتنەکە دەبن.
بەپێى ڕاگەیێندراوى پەرلەمانى کوردستان، لە دانیشتنەکەى ئەمڕۆ، سەرەتا بەبۆنەی یادی (10) ساڵەی كۆچیدوایی دۆستی كورد، خاتوو دانیال میتران، جیلبەرت میتران وتارێک پێشکەش دەکات.
هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، پەرلەمانى کوردستان، لە دانیشتنەکەى ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاساکانى (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێڕاق) و (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) دەکات.
دەشڵێت گفتوگۆ لەسەر، بەدواداچوون و راسپاردەی هەردوو لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە) و لیژنەی (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم)، سەبارەت بە هێرشەكانی رێکخراوى تیرۆریستیى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام، ناسراو بە (داعش) بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و بەدواداچوونی لیژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری)، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەکرێت.
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment