قایمقامى هەولێر : بەبێ جیاوازى چاودێرى هەموو دوکان و مۆڵ و رێستورانتێک دەکەین کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

قایمقامى هەولێر ڕایدەگەیێنێت جگە لە بازاڕ و مارکێتى ناو گەڕەکەکان، چاودێرى کارفۆرى ناو مۆڵەکانیش لەڕێگەى لیژنەکانیانەوە بەردەوام سەردانیان دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە حەوتى کانوونى یەکەمى (2021)، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر، بە تایبەت نوچەنێتى ڕایگەیاند، "لیژنەکانى چاودێرى بەبێ جیاوازیى سەردانى هەموو مۆڵ و کارفۆر و مارکێتێک دەکات."

سەبارەت بە هەبوونى کەلوپەلى ماوە بەسەرچوو  لە کارفۆر و مۆڵەکان و چاودێرێکردنیان لە لایەن لیژنەکانى قاییقامیەت، دەشڵێت، "لیژنەکانمان بۆ هەموو شوێنێک دەچێت، ئەگەر مۆڵ و مارێکێت بێ، یان کۆگا و رێستورانت، هەر دوێنێ شەو نانەواخانەیەک و رێستورانتێک داخراوە لەبەر ئەوەی پابەندی رێنماییەکان نەبوونە".

نەبەز عەبدولحەمید گوتیشی، "هەندێ کەمتەرخەمی هەیە لەلایەن مۆڵەکانەوە، بەڵام کەلوپەلى ماوە بەسەرچوو لەو شوێنانە بەدی ناکرێت، تەنیا لە کۆگاکان نەبێت چونکە کۆگاکان سەرچاوەی سەرەکی ماوە بەسەرچوون، ئیتر ئەگەر مارکێتێک بێت یاخود مۆڵێک ئەوانە هەمووی کەمتەرخەمییە، بەڵام بەردەوام بەدواداچوون دەکەین، دەست بەسەر کەلوپەلەکاندا دەگیرێت و غەرامەش دەکرێن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین