چاره‌نووسی كۆبوونه‌وه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان و ئه‌ردۆغان ئاشکرا دەبێت
نوچەنێت:
دوێنێ سێشه‌ممه حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (حوڕه) بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنیشینی سعوودی رۆژی دووشه‌ممه ده‌ستی به‌گه‌شتێك كرد بۆ چه‌ند وڵاتێك، له‌وانه‌ش ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ئه‌و سه‌ردانه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانی سه‌رۆكی توركیا بۆ ئه‌و وڵاته، سه‌ردانی ئه‌ردۆغان و بن سه‌لمان بۆ قه‌ته‌ر، راگه‌یاندنه‌كان بڵاویانكرده‌وه ئه‌و دوو به‌رپرسه باڵایه‌ی توركیا و سعوودییه له ده‌وحه كۆده‌بنه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایانگه‌یاند، "ئه‌ردۆغان هه‌وڵی داوه له‌گه‌ڵ شازاده‌ی سعوودییه له قه‌ته‌ر كۆبێته‌وه، به‌ڵام به‌دووریان زانی له‌و هه‌فته‌یه له قه‌ته‌ر كۆببنه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه له‌م نزیكانه كۆده‌بنه‌وه".
له لایه‌كی تره‌وه دوو به‌رپرسی توركیا و كه‌نداو ئاشكرایان كرد، "گفتوگۆیه‌ك هه‌بوو له‌سه‌ر دیداری نێوان شازاده‌ی سعوودییه و ئه‌ردۆغان، به‌ڵام رێك نه‌كه‌وت، بۆیه ئه‌و كۆبوونه‌وه گشتگیره ئه‌و هه‌فته‌یه ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری به‌هێز هەیە له‌و نزیكانه كۆببنه‌وه، چونكه ئه‌و دوو وڵاته ده‌رفه‌تی هاوكاریی نێوانیان زۆره".
ده‌رباره‌ی سه‌ردانی ئه‌و دوو سەرۆکەش له یه‌ك كاتدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "سه‌ردانی ئه‌ردۆغان و بن سه‌لمان له یه‌ك كاتدا، ته‌نیا رێككه‌وت بوو".
له (2018) جه‌مال خاشقچی له‌ناو کونسوڵخانه‌ی سعوودییه لە توركیا كوژرا، له‌و كاته‌وه تا ئێستا ئه‌و دوو وڵاته ناكۆكن، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ چه‌ند هه‌نگاوێك نراوه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment