ئەو سێ کەسەى (47) لاپتۆپى نەتەوەیەکگرتووەکانیان دزیبوو دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە دەستیان هەبووە لە دیزنى (47) لاپتۆپى نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە (14)ى کانوونى یەکەمى (2021)، هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بەرپرسى ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌، كه‌ له‌ كۆگایه‌كه‌یان دزی كراوه‌، تیمی پۆلیسی هه‌ولێر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ رووداوه‌كه‌ كردووه‌، له‌ رێگه‌ی كامیرای چاودێرییه‌وه‌ توانرا دزه‌كان ده‌ستگیربكرێن.

وتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر روونیشکردەوە، دواى لێکۆڵینەوە دەرکەوت، دوو کارگوزار هەڵساون بە دزینى ئەو لاپتۆپانە لە کۆگاى نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر، ئەگەرچى کامێراى چاودێریشیان هەبووە، بەڵام نەیاندەزانى چۆن دزراوە، تاوەکو هێزى پۆلیس توانى شێوازى دزیکردنەکەى ئاشکراى کرد.

هۆگر عه‌زیز لە درێژەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەى بەوەشکرد، دوو كارگوزاری كۆگاكه‌ له‌ رێگه‌ی شاردنه‌وه‌ی لاپتۆپه‌كان له‌ناو حاویه‌ی زبڵ، توانیویانه‌ 47 لاپتۆپ ببنه‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆگاكه‌ و له‌ بازاڕدا بیفرۆشنەوە.

بە وتەى وتەبێژى پۆلسى هەولێر، تاوانبارەکان هەر دانەیەک لە لاپتۆپەکان (250) دۆلار فرۆشتوویانە، ئەمە لە کاتێکدا نرخى ڕاستەقینەى ئەو لاپتۆپانە (1700) دۆلارە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین