پەرلەمانى کوردستان و وەزارەتى پێشمەرگە چارەسەرکردنى  بریندارانى شەڕى داعش تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

لیژنەى کاروبارى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستیى وەزارەتى پێشمەرگە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر باردۆخى چارەسەرکردنى بریندارانى شەڕى داعشى کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (14)ى کانوونى یەکەمى (2021)، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەیەکدا "دۆخی بریندارانی شەڕی داعش و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان" تاوتوێکرد.

پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت،  لیژنەى پێشمەگەر لە پەرلەمانى کوردستان‌ چەندین پرس و تێبینی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکە کران، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی پێویستى لەبارەی ئامار و چۆنیەتیی چارەسەکردنی پێشمەرگە بریندارەکان دایەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین