کەشناسى: ئەمڕۆ باران بارین دەست پێدەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، پێشبینى دەکرێ ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان بارن دەبارێتت دواتر  سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16)ى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای (48) كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و لە کاتى ئێوارەدا بارانى بە لێزمە دەبارێت.

سەبارەت بە پێشبینییەکانى کەشوهەواى سبەى هەینى دەشڵت، ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، لە هەندێک کاتدا لێزمە باران دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین