ژمارەى قوربانیانى لافاوەکەى هەولێر بەرزبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا بە هۆى لافاوى چەند گەڕەکێکى شارى هەولێر، (11) هاووڵاتى گیانیان لە دەستداوە.

ئەمڕۆ (17)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ڕاگەیاند، ژمارەى قوربانیان بەرزبۆتەوە و له‌ ئه‌نجامی لافاوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر 11 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سەبارەت بە زیانە گیانییەکانى ئەو لاوە روونیشیکردەوە، تاوەکو ئێستا تەرمى (3) لەو قوربانییەکان نەدۆزراوەتەوە، هاوکات یەکێک لە قوربانییەکان منداڵێکى تەمەن (10) مانگییە بە ناوى دانەر نەبەز.

ئەم لێدوانەى پارێزگارى هەولێر لە کاتێکدایە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ بە هۆى بارینى بارانى بە خوڕ، لە چەند گەڕەکێکى شارى هەولێر لافاو دروست بوو، کە بەو هۆیەوە ژمارەیەکى زۆرى خانوو و ئۆتۆمبێلى هاووڵاتییان زیانى بەرکەوت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین