به‌ جوانى خۆى و هونه‌رى مامى ده‌نازێ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

نه‌دا كه‌ كچێكى گه‌نجه‌ و برازاى كازم ساهیره‌، ناوه‌ ناوه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ى خۆى و مامى بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌نگدانه‌وه‌ دروست ده‌كات.

نه‌دا ساهیر ئه‌و كچه‌یه‌‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناسراوه‌ و ماوه‌ى دوو ساڵ زیاتره‌ ناوه‌ ناوه‌ وێنه‌كانى خۆى بڵاوده‌كاته‌وه‌، جیا له‌ جوانییه‌كه‌ى به‌ هونه‌رى مامى ناز ده‌كات.

له‌ دوایین پۆست وێنه‌یه‌كى خۆى و كازم ساهیرى داناوه‌ و ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ مامى منه‌، تۆش بنووسه‌ مامت كێیه‌؟". وه‌ك له‌ پۆسته‌كان ده‌رده‌كه‌وێت نه‌دا خۆى گه‌نجێكه‌ و به‌هره‌یه‌كى ئه‌وتۆى دیار نییه‌، به‌ڵام به‌هۆى كازم ساهیره‌وه‌ ده‌یه‌وێ هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى هه‌واداران ده‌دات.

كازم ساهیر هونه‌رمه‌ندێكى عێراقییه‌ و له‌سه‌ر ئاستى جیهان ناسراوه‌ و له‌دایكبووى ساڵى 1957 و خاوه‌نى حه‌وت برا و دوو خوشكه‌.


 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین