سەرۆک بارزانى: بەزووترین کات هەرچى پێویست بێت بۆ زیانلێکەتووانى هەولێر ئەنجامى بدەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، "بە زووترین کات هەرچى پێویست بێت ئەنجامى بدەن بۆ بەهاناوە چوون و هاوکاریکردنى زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان."

ئەمڕۆ هەینى (17)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک مسعود بارزانى، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، نیگەرانى خۆى لەبارەى دۆخى ئه‌و شوێنانه‌ کە بەهۆى دروستبوونى لافاوەوە دووچارى زیان هاتوون، دەربڕى، هاوخه‌مى و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆشی بۆ خانه‌واده‌ى قوربانییان راگەیاند.

هاوکات پارێزگاری هه‌ولێر بۆ سه‌رۆك بارزانی دووپاتیی كردووە،  تەواوى دام وده‌زگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌ ئامادەباشى و كارکردن و به‌دواداچوونی بەردەوامن، بۆ پێشهاته‌كانیش و هەرچى پێویست بێت بۆ زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین