پارێزگارى هەولێر دەسەڵات بە بەڕێوەبەرى ناحیە و قائیمقامەکان دەدات بۆ ڕاگەیاندنى پشوو کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەسەڵات بەسەرجەم قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحیەکان دەکات، لە هەر شوێنێک لافاوەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ زیانى گەیاندووە بە سنوورەکەیان دەتوانن پشووى فەرمى ڕابگەینن.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (17)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، " لەسەر فەرمانى بەرێز پارێزگارى هەولێر، دەسەڵات درا بە سه‌رجه‌م قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر لە هەرشوێنێک کە زیانى زۆرى بەرکەوتووە بەتایبەتى قوتابخانەکان، دەتوانن پشووى فەرمى لە فەرمانگە و قوتابخانەکانى سنوورەکەیان ڕابگەێنن."

ئەم ڕاگەیێندراوەى پارێزگاى هەولێر لە کاتێکدایە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى بە هۆى دروستبوونى لافاوى هەولێر زیانى ماددى و گیانى زۆرى بە چەند ژمارەیەک گەڕەکى هەولێر گەیاند، کە بەو هۆیەوە تا ئێستا (11) هاووڵانى گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و خانووى هاووڵاتییانیش زیانى زۆر بەرکەوت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین