کەشناسى هەرێم: بارینى باران و بەفر بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و ئەگەر لێزمە باران و هەورە بروسکە هەیە.

ئەمڕۆ شەممە (18)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ مەودواى بینین بە هۆى تەمەوە تا دواى نیوەڕۆ کەم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەمان ئەگەرى بەفر بارین هەیە.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى یەکشەممە، کەشناسى هەرێم دەڵێت، ئاسمان هەورى تەواو و دەبێت و لە زۆربەى کاتەکان ئەگەرى نمە بارانى پچڕ پچڕ هەیە.

  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین