لە باڵەخانەی ئەنجومەنی دادوەرى هەرێم ئاگرکەوتەوە کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

لە باڵەخانەى ئەنجوومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان، ئاگر لەبەشێکى ئەو بینایە دەکەوێتەوە و وتەبێژى پۆلیسى بەرگرى شارستانى هەولێر دەڵێت، "ئاگرەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە."

ئەمڕۆ شەممە (18)کانوونی یەکەمی( 2021) سەرکەوت کارەش وتەبیژی پۆلیسى بەرگری شارستانی هەولێر، دەربارەی ئاگر کەوتنەوەکەی بینای ئەنجومەنی دادوەرى لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێتى رایگەیاند، "بەداخەوە ئەمڕۆ رووداوێکى ئاگر کەوتنەوە لە ئەنجومەنی دادوەری هەبوو، کە دەکەوێتەسەر شەقامی( 60)، ئاگرەکە لە ئۆفیسی ژووری دادوەرێک دروست بووە، بەڵام  زوو کۆنتڕۆڵکراوە و تەنها ئەو ژوورە بووە".

دەربارەی زیانەکانی ئەو ئاگرە سەرکەوت کارەش، گووتیشی، "ئاگرەکە هیچ زیانێکى گیانی نەبووە چونکە ئەمڕۆ دەوام نەبوو پشوو بوو، و تەنها زیانى ماددى بە بەشێک بە باڵەخانەکە کەوتووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین