قائيمقامى هەولێر: ماستەرپلانى هەولێر بە هەڕەمەکى دانەنراوە کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت:

لەسەر دروستبوونى لافاوەکەى بەرەبەیانى دوێنێى هەولێر، ئیدارەى خۆجەیى ئەو پارێزگایە رووبەڕووى ڕەخنەى زۆربووەوە و قائیمقامى هەولێریش دەڵێت، "ماستەر پلانى هەولێر بە ڕێکى دانراوە و بە هەڕەمەکى فراوان نەبووە."

ئەمڕۆ شەممە (18)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى هەولێر لە لێدوانێکى تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت، " خەڵکانێك دەڵێن هەولێر بە شێوەیەکی هەرەمەکی فراوانبووە، ئەمە ڕاست نییە، چونکە هەر لە سەرەتاوە ماستەر پلانی خۆی هەبووە، ئەو ماستەر پلانە لە لایەن کۆمپانیایەکی بیانی دانرا، کە بۆ ماوەی (25) ساڵ دانراوە بەجۆرێک لەگەڵ ئەو فراوانبوونە بگونجێت، بەڵام ئەگەر لە جێبەجێکردنی پرۆژەیەك لە رابردوو ڕێنماییەکان وەک خۆى جێبەجێ نەکردووە ئەوە بابەتێکی ترە."

نەبەز عەبدولحەمید، لەسەر هۆکارى دروست بوونى لافاوەکەى هەولێر، پێیوایە بارینى (60) ملم لە کاتژمێرێکدا یەکێک بوو لە هۆکارەکانى لافاوەکە و  دەشڵێت، "لافاو دیاردەیەکی سرووشتییە، کەس بەرامبەر رووداوی سروشتی ناتوانێ بوەستێ، ڕەنگە هۆکارێکی تریش هەبێ، سەبارەت بەم بابەتەش لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتیش لیژنەی تایبەت پێکهاتووە بەدواداچوونی بۆ دەکەين."

قائیمقامى هەولێر لە ئەگەرى دروسبوونى هەر لافاوێکى تر لە هەولێر ڕایدەگەیێنێت، کە ئامادەکارى تەواوکراوە و پێشوتووتریش ئامادەکارى خۆیان کردووە، وەک هۆى دەڵێت، ئەگەر ئامادەکارى نەکرابوایە ڕەنگە زیانى لافاوەکە زیاتر بوایە لەوەى ئێستا هەیە، لەناو سەنتەری شار سەرەرای ئەو بارانە زۆرە بەڵام هیچ حاڵەتێکی لافاو دروست نەبوو." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین