دوو بەکارهێنەرى ماددەى هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

دوو هاووڵاتى بە تۆمەتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیردەکرێن و وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلسى هەولێریش دەڵێت، "هەردوو تۆمەتبار چەندین جۆر ماددەى هۆشبەریان لەدەست گیراوە."

ئەمڕۆ شەممە (18)ـى کانوونی یەکەمی( 2021) مقدەم هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسى هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێت راگەیاند، "هێزەکانمان توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن لە شەقامی( 100)مەتری شاری هەولێر، کە خەڵکی هەولێرن و بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەریان پێبووە."

سەبارەت بە جۆری ئەو ماددە هۆشبەرانەى دەستى بەسەرداگیراوە، هۆگر عەزیز گووتیشی، "چەند جۆرێک ماددەی هۆشبەریان پێبووە، وەک کریستاڵ، چەقۆ، کەلوپەلی ماددەی هۆشبەر، و زیاتر لە چەندین گرامیان پێبووە، هەردوو تۆمەتبارەکە ئێستا لە دادگان و پەڕاوى لێکۆڵێنەوەیان بۆ کراوەتەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین