ڕاگەیێندراوێک لە دژە تیرۆرى کوردستانەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دژە تیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایدەگەیێنێت، پاش کەمێکى تر ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان، "دەقى دانپێدانانی گرووپێکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بڵاو دەکاتەوە."

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (18)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، پەیجى دژە تیرۆرى کوردستان لەلاپەڕەى فەرمى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک دەڵێت، "پاش کەمێکی تر یٔەنجومەنی یٔاسایشی ھەرێمی کوردستان دانپێدانانی گرووپێکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بڵاو دەکاتەوە کە لە لایەن دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کراون."

هەروەها لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى دژە تیرۆرى کوردستان دا هاتووە، ئەم گرووپە "پیلانیان ھەبوو لە داھاتوودا کردەوەی تیرۆریستی یٔەنجام بدەن."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین