مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى ئەمڕۆ کۆدەبنەوە، ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى پارتى دەڵێت، کۆبوونەوەکە دواى نیوەڕۆ لە شارى سلێمانى ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (19)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، شاندى پارتى ئەمڕۆ دەگاتە سلێمانى لەگەڵ مەکتەبى سیاسى یەکێتى لە دەباشان کۆدەبنەوە.

بە وتەى ئەو ئەندام مەکتەبى سیاسییەى پارتى، پێکهێنانى حکوومەتى نوێى عێراق و هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان دوو تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى نێوان پارتى و یەکێتى دەبێت.

وا بڕیارە شاندەکەى مەکتەبى سیاسى پارتى بە سەرۆکایەتیى فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بێت، هەروەها بە ئەندامیێتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی مەحموود محەممەد، جەعفەر ئێمینکی، زەعیم عەلی، عیزەدین بەرواری، عارف تەیفوور.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین