ئومێد خۆشناو: لافاوەکەى هەولێر زیانى بە (15) گوند و ناحیە گەیاندووە کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا قەبارەى زیانەکانى لافاوەکەى (17)ى کانوونى یەکەمى هەولێر ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "زیانەكان زیاتر لە (20) ملیار دینار دەبێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (19)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئامارى وردەکارى زەرەروزیانەکانى لافاوەکەى هەولێر خستەڕوو، گووتیشى، بۆ ڕێزگرتن لە خانەوادەى قوربانیانى لافاوەکەى هەولێر و شەهیدانى شەڕى داعش هیچ بۆنەیەکى فەرمى ئەنجام نادەن.

ئومێد خۆشناو، سەبارەت بە ژمارەى ئەو خێزانانەى زیانیان بەرکەوتووە ڕایگەیاند،  زیاتر لە (400) خانوو، (867) ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە کە بەشێکیان حکومین.

لە بەشێکى تر کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا پارێزگارى هەولێر گووتیشى، لافاوەکەى هەولێر (15) گوند و ناحیەى گرۆتەوە، کە بەم هۆیەشەوە (12) هاووڵاتى گیانیان لەدەستداوە، دوان لە قوربانییەکان تا ئێستا تەرمەکەیان نەدۆزراوەتەوە. 

جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ڕۆژێک دواى لافاوەکەى هەولێر بڕیاریدا بە بڕى یەک ملیار دینار هاوکارى زیانبەرکەوتوانى لافاوەکەى هەولێر بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین