بەڕێوەبەرایەتییەکانى تۆمارى خانووبەرە بە ئەلیکترۆنى دەکرێن کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

وتەبێژى وەزارەتی داد بۆ نوچەنێت ئاشکراى دەکات، بەمەبەستی کار ئاسانی بۆ هاووڵاتیان بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمى کوردستان، سەرجەم تۆمارە کەسییەکان بە ئەلیکترۆنی دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (19)ـى کانوونی یەکەمی 2021))، نەریمان تاڵب، وتەبێژی داد تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "کارى بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکانى تۆمارکردنی خانووبەرە بە ئەلیکترۆنی کراوە، دەبێت هەموو تۆمارە کەسییەکانی خانووبەرە بە ئەلیکترۆنی بکرێت."

وتەبێژى وەزارەتى داد، روونکردنەوەى زیاترى لەسەر ئەم بڕیارە دەدا و وەک خۆى دەڵێت، "هاووڵاتیان دەتوانن سوود لەو کارئاسانییە وەربگرن، جاران ناویان لە  لەناو دەفتەری تۆمارکردندا دەنووسرا، ئێستا خراوەتە سەر کۆمپیتەر، کاتێ هاوڵاتی دەڕوات داوای نوسخەی تۆماری خۆی دەکات، بە خێراىی لەناو کۆمپیوتەر بۆى چاپدەکرێت."

نەریمان تاڵب ئاماژە بەوەشدەکات، بەپێى ئەم سیستەمە دەرکردنى وێنەی تۆمار و دەرکردنی سەنەدی تاپۆ لەماوەیەکی کورتدا بە هاووڵاتییان دەدرێت. گووتیشى، "ئەم سیستەمە لەسەرجەم فەرمانگەکانى تۆمارى خانووبەرە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەستیپێکردووە."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین