كونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر: لەم کاتە ناخۆشەدا ئەمەریکا لەگەڵ خەڵکى کوردستان دایە کوردستانی

نوچەنێت:

کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر ڕاگەیێندراوێک لەسەر لافاوەکەى بەرەبەیانى ڕۆژى هەینى ڕابردوو بڵاودەکاتەوە و تێدا دەڵێت، "بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی قوربانییانی لافاوەکەی ھەولێرمان پێگەیشت."

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (19)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، " بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی قوربانییانی لافاوەکەی ھەولێرمان پێگەیشت. گیان لەدەستدان و نەمانی گوزەران وێرانکەرە. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە خێزانی قوربانییان و ئەوانەشی کە بەر لافاوەکە کەوتون دەکەین."

كونسوڵخانەى ئەمەریکا لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "لەم کاتە ناخۆشانەدا, ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی_کوردستان دایە."

بەرەبەیانى (17)ى ئەم مانگە، بە هۆى بارینى بارانى زۆر و بە خوڕ، لافاو لە چەند گەڕەکێکى هەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا (11) هاووڵاتى بوونە قوربانى، کە تەرمى دوان لە قوربانییەکان تا ئێستا نەدۆزراینەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین