كەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى باران بارین دەست پێدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتووى ڕاگەیاند و لە ئێوارەى ئەمڕۆ باران بارین لە هەرێمى کوردستان دەست پێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (20)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆدا لە ئێوارەدا باران بارین دەست پێ دەکات لە شەودا تەواوى ناوچەکەمان باران بارینى دەبێت.

لەسەر کەشوهەواى سبەى سێشەممە دەشڵێت، "لە بەرەبەیانى سێشەممە بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما نزم دەکاتەوە بەفر بارینیش دەست پێ دەکات لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین