زیانەکانى زۆر بەکارهێنانى پاراستیمۆل رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

بەپێى نوێترین توێژینەوەى پزیشکى، بەکارهێنانى دەرمانى پاراستیمۆل زیاد لە پێویست، کاریگەرى خراپ لەسەر جەستەى مرۆڤ دروست و دەبێتە هۆى دروست بوونى لەرز و تا.

ئەمڕۆ دووشەممە (20)ـى کانوونی یەکەمی (2021)، (ماڵپەری )واع) بڵاویکردۆتەوە، دەرمانى پاراستیمۆل وەک زۆر دەرمانی تر  یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوى ئازارى جەستە، بەڵام ئەگەر زیاد لە پێویست بەکاربهێندرێ، مەترسى لەسەر جەستەى مرۆڤ دروست دەکات.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، زۆر بەکارهێنانى پاراستیمۆل چەند نیشانەیەک لەسەر جەستەى مرۆڤ دروست دەکات لەوانە، بەرزبوونەوەى لەرزوتا، هەستکردن بە ئازارى قوڕگ، هاتنەخوارەوەى خوێن لەگەڵ مێز، دروستبوونى پەلەى سوور لەسەر پێست، تووشبوون بە هەڵچوونى توند و خوراندنى پێست.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین