كەشناسى هەرێم: ئەمشەو باران بارین بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتی کەشناسى هەرێمى کوردستان، پێشبینى ئاستى باران بارینى ئەمشەو لەسەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایدەگەیێنێت، "ئەمشەو باران بارین بەردەوام دەبێت."

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (20)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتیى گشتی کەشناسى هەرێمى کوردستان دەڵێت، پێشبینى دەکرێ "ناوچه‌ شاخاویه‌كانى باكور و باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگای هه‌ولێر بارانى به‌لێزمه‌ى لێ ده‌بارێ و سه‌نته‌رى شار و ناوچه‌كانى سه‌ره‌وه‌ پیرمام تا خه‌لیفان پێشبینى بارانى مام ناوه‌ندى لێ ده‌ كرێ ببارێ ناوچه‌كانى ده‌شتى هه‌ولێر (قوشته‌په‌ و ته‌ق ته‌ق .... هتد )پێشبینى بارانى به‌لێزمه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌ى لێده‌كرێ."

سەبارەت بە پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕێن، کەشناسى هەرێم دەڵێت، پێشبینى ده‌كرێ بارانى مام ناوه‌ند لێ ببارێ و هه‌ندێ كات هه‌وره‌ بروسكه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت

هه‌روه‌ها پێشبینى ده‌كرێ به‌فر له‌ ناوچه‌شاخاویه‌كان و سه‌ر لوتكه‌ى چیاكان ببارێ.

کەشناسى هەرێم روونیشیدەکاتەوە، "پێشبینى ده‌كرێ ئه‌م شه‌پۆڵه‌ هه‌تا كاتژمێر 12 ى ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام بێت پاشان کاریگه‌ریه‌كه‌ى لاواز ده‌بێت و ته‌نها له‌ سه‌ر ناوچه‌ شاخاویه‌كانى باكورى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین