حکومەتى هەرێم پشووى سەرى ساڵى ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەبۆنى سەرى ساڵى زاینى حەوت ڕۆژ پشووى فەرمى لەسەرجەم فەرمانگە و ناوەندەکانى خوێندنى حکومى و ناحکومى ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە (21)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەبۆنەی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی زایینی، لە 25ـی مانگ بۆ 1ـی مانگ، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومیش پشووی فەرمییە."

هاوكات لەبەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى فەرمانگەى میدیا و زانیارى دا هاتووە، "ڕۆژی یەکشەممە 2ـی 1ـی 2022، دەوام دەستپێدەکاتەوە."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین