ژن و مێردێک بە تۆمەتى  دزینى پارە و مۆبایل دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى ژن و مێردێک ڕاگەیاند و دەشڵێت، هەردووکیان "جانتان و پارە و مۆبایلیان لە ئافرەتان دزیوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (21)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایە پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، ئافرەتێک و هاوسەرەکەیان بە ناوی (س. ب. م) و (د. ح. م) دەستگیر کرد، کە لە قەزای خەبات هەڵدەستان بە دزینی جانتای ئافرەتان و بردنی پارەی ناو جانتاکان لەگەڵ مۆبایل."

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر دەرەبارەى تاوانى ئەو ژن و مێردە لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیران."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین