وەزارەتى پێشمەرگە بە تیمى (K9) بە دواى تەرمى قوربانیانى لافاوەکەى هەولێر دەگەڕێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە بە تیمێکى تایبەت لەگەڵ چەند سەگێکى ڕاهێنراو بەشدارى دەکات لە گەڕان و پشکنینى دۆزینەوەى قوربانیانى لافاوەکەى شارى هەولێر.

ئەمڕۆ سێشەممە (21)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، " لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی پێشمەرگە پێشکەش بەخەڵکی دەکات، وەک یەکێک لە ئەرکە سەربازییەکانی خۆی هاوکاری کردنی خەڵکی سڤیلە لەکاتی کارەساتە سروشتیەکاندا، بۆ ئەو مەبەستە پێشمەرگە بەشدار دەبن لە گەڕان و پشکنین بە دوای تەرمی قوربانیەکانی لافاوەکەی ئەو رۆژانەی پێشوو." 

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگە، لە گەڕان بۆ دۆزینەوى تەرمى دوو قوربانى لافاوەکەى بەرەبەیانى (17)ـى کانوونى یەکەمى پارێزگاى هەولێر، بە تیمى (K9) بەشداریکرد.

ئەو روونیشکردۆتەوە، "تیمی K9 ئەو سەگە ڕاهێنراوانەن بەشێوەیەکی زانستی فێرکراون، هاوکار دەبن لە پشکنین و دۆزینەوەی ون بووەکان."

دەشڵێت، "ئەم تیمە لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان و خەڵک بەردەوام دەبن، لە گەڕان بەدوای تەرمی قوربانیەکاندا، بەوهیوای لەزوترین کاتدا بتوانن قوربانیەکان بدۆزنەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین