کەشناسى هەرێم: سبەى شەو باران بارین کۆتایی دێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و دەڵێت، کەشوهەوا سارد و هەوراوى دەبێت لەگەڵ بارینى نمە بارانى پچڕ پچڕ.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە باران بارینى بەردەوام دەبێ لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە ئاماژە بەوەدەکات، لە کاتەکانى بەیانى زوودا هەور و باران دەبارێت، لە دواى نیوەڕۆ ئاستى دابارین کەم دەبێتەوە، لە شەودا باران بارین کۆتایی دێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین