سەرۆك بارزانى لەگەڵ شاندێکى چوارچێوەى هەماهەنگى کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندێکى باڵاى چوارچێوەى هەماهەنگى دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوا پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کرد.

ئەمرۆ چوارشەممە (22)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک مسعود بارزانى لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی نووری مالکی کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت لە کۆبوونەوەکدا، "رۆشنایی خرایە سەر پێویستی پێداچوونەوە بە حوکمڕانیی عێراق و، سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی رابردوو و ڕەچاوکردنی پڕەنسیپەکانی شەراکەت و سازان و ھاوسەنگی لە پڕۆسەی حوکمڕانیدا."

هەروەها سەرۆک بارزانى و نورى مالیکى، "بیروڕایان لە بارەی تەحەدیاتی بەردەم ئایندەی عێراق و بابەتی خزمەتگوزاری و ھەڕەشەی تیرۆر و کێشەی ژینگە و کەمئاوی و داواکاریی ھاوڵاتیان ئاڵوگۆڕ کرد."

ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى دەشڵێت، "جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ھەوڵەکان بۆ لەیەکتر نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و ئیستحقاقی پێکھاتەکان کرایەوە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قۆناغی داھاتوو و تێپەڕاندنی تەحەددیاتی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین