کەشناسى هەرێم: لە سەنتەرى قەزا و ناحیەکان بەفر دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى  کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتوو ڕاگەیاند و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوراوى و باران دەبارێت.

ئەمڕۆ پێنجەشەممە (23)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتى گشتى  کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانى شارەکانى هەرێمى کوردستان هەور و باران دەبارێت، لە کاتەکانى دواى نێوەڕۆ ئاستى باران زیاتر دەبێت، بەفریش لەسەنتەرى هەندێ قەزا و ناحیە دەبارێت.

سەبارەت بە پێشبینییەکانى کەشوهەواى سبەى ڕۆژى هەینى دەشڵێت، لەکاتەکانى بەرە بەیان ئاسمان هەورو باران بارین دەبێت لە ناوچە جیا جیاکان، لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین