وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا گەیشتە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

 

كەمێک لەمەوبەر وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا گەیشتە هەرێمى کوردستان و وا بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (23)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، لویگی دیمایۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا گەیشتە هەرێمى کوردستان و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر لەلایەن سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێکرا.

وا بڕیارە وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا سەرەتا لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە.

لە میانى سەردانییەکەیدا، دی مایۆ سەردانى هێزەکانى وڵاتەکەى دەکات لە هەولێر، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ هه‌ولێرن و ئه‌ركی راوێژكاری سه‌ربازییان پێدراوه‌.

جێگەى ئاماژەپێدانە، سەردانى وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا لە کاتێکدایە، دوێنێ سەردانى وڵاتى کوێتى کرد و ئەمڕۆش دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى عێراق لە بەغدا، سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین