یەختێکى ترى پەنابەران لە دەریاى ئیجە نقوومبوو کوردستانی

نوچەنێت:

ڕۆژێک دواى نقوومبوونى بەلەمەکەى دوورگەى فۆلێگاندرۆس کە بەدەیان کەس تێید بێسەروشوێن بوون، یەختێکى دیکەى پەنابەران لە دوورگه‌ی ئه‌نتیكیسیرا نقوم بووه کە چەندین په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و (90) پەنابەرى دیکە ڕزگارکراون.

پاسەوانى کەناراوەکانى یۆنان ئەمڕۆ ڕایاگەند، بە هۆى خراپى کەشوهەوا تا ئێستاکە نەتوانراوە ئەو پەنابەرانەى لەو دوورگەیە گریانخواردووە ڕزگار بکرێن.

هاوکات نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، نقوومبوونى ئەم یەختە بە خراپترین ڕووداوى دەریاى لەم ساڵدا ناودەبات.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ئه‌مه‌ دووه‌م یه‌ختی په‌نابه‌رانه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا نقووم بێت، دوێنێش یەختێکى ترى پەنابەران لە دەریاى ئیجە نقوومبوون، کە ژمارەیەکى زۆرى خێزان و منداڵ و گەنجى باشوورى کوردستانى تێدا بوو.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین