وەزارەتى پێشمەرگە هاوکارى زیان لێکەوتوانى لافاوەکەى هەولێر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە، بە پێدانى خواردن و گەواستنەوە و خاوێنکردنەوەى ماڵەکان هاوکارى زیانبەرکەوتوانى لافاوەکەى هەولێر دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (25)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، وەزارەتى پێشمەرگە ڕاگەیاند، پاش لافاوەکەى هەولێر، فەوجی بەرگری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە راسپێردرا، کە ئەرکى خزمەتى "هاوڵاتیان و دانیشتووانی شاری هەولێری بگرێتە ئەستۆ، بۆیە هەموو توانایەکیان خستە گەڕ، بۆ هاوکاری کردنی زیان لێکەوتووان، لەڕووی گواستنەوە و پاککردنەوە و دابین کردنی خۆراک و سووتەمەنی."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگە هاتووە، "هێزی پێشمەرگەی کووردستان، وەک چۆن گیانی خۆی بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی کوردستان بەخت دەکات، ئاواش بۆ روودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازرا و ئامادەیە، گەیشتنی هاوکارییەکانی هێزی پێشمەرگە، بووە مایەی دڵخۆشی و شانازی لای زیان لێکەوتووانی لافاوەکە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین