ئومێد خۆشناو وەک پارێزگارى نوێى هەولێر دەست بەکار بوو کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو بە فەرمى وەک پارێزگارى هەولێر، لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ناسێندرا.

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا، وەزیرى ناوخۆ پارێزگارى نوێى هەولێرى ناساند و گووتیشى: ئومێد خۆشناو وەک پارێزگارى نوێى هەولێر درێژه‌پێده‌ری  به‌رنامەکانى كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت، كه‌ چاكسازی و حزمه‌تگوزارییه.

رێبەر ئەحمەد دەشڵێت: حاڵه‌ته‌كانى کۆرۆنا زۆر زیادی كردووه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستانیش رۆژانه‌ ئاماره‌كانی جیاوازییان هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌، ئه‌ركێكی قورس رووبه‌ڕووی ئومێد خۆشناو ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ دڵنیاین به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی له‌ ئاستی پارێزگان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ جیاوازه‌كان، هه‌ماهه‌نگی باش ده‌كرێت و ده‌توانن رووبه‌ڕووی كێشه‌كان ببنه‌وه‌.

هەفتەى ڕابردوو ئومێد خۆشناو وەک پارێزگارى نوێى هەولێر لەبەردەم سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سوێندى یاسایی خوارد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین